القائمة الرئيسية

الصفحات

أعلانات / بۆڕێكلام كردن

ھەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەردانی گەرەکی رەحیماوای کۆنی کرد


سەمەد چاوشین

ئەمرۆ ٤/١١/٢٠١٣ ھەڤاڵ ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی ن ک لێپرسراوی مەڵبەندی ٢ی ڕێکخستنی کەرکوک و وەفدێکی یاوەری کەپێکھاتبون لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و بەرێوبەری چەندین دام و دەزگای حکومی شاری کەرکوک سەردانی گەرەکی رەحیماوای کۆنیان کرد بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری رەوشی جەماوەر بن . لەوتەیەکدا ھەڤاڵ ئاسۆ مامەند ووتی ئێمە وەکو ی ن ک ھەمیشە لەناو جەماوەری خۆمان دا دەبین نامەنەوێ لەجەماوەر داببڕێن بۆیە ھاتوین بۆلاتان بۆ ئەوەی لەنزیکەوە گوێ بیستی داواکاریە رەواکانتان ببین و جەماوەری رەحیماواش چەندین داواکاریان ھەبو لەوانە:
- قیرتاوکردنی گەرەکەکان .
- دانانی ئاوەرۆ.
- کێشەی عەمودی کارەبا.
- نەبونی قوتابخانە.
ھەڤاڵ ئاسۆ مامەندیش بەجەماوەری رەحیماوای راگەیاند وا خۆشبەختانە زۆربەی بەرپرسی دام و دەزگاکانمان لەگەڵ خۆمان دا ھێناوە بۆ ئەوەی بەچاوی خۆیان کەم و کورتیەکان ببینین و ھەوڵ دەدەین لەنزیکترین دەرفەت دا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئیدارەی کەرکوک داواکانتان جێ بەجێ بکەین چونکە کەرکوکیەکان شایستەی لەوە زیاترن .

تعليقات