سەمەد چاوشین
ئەمرۆ ٤/١١/٢٠١٣ ھەڤاڵ ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی ن ک ولێپرسراوی مەڵبەندی ی ڕێکخستنی کەرکوک سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی فراوانی کرد بەلێپرسراوی بەشەکان و لێپرسراوی بەشی ھەڵبژاردنی کۆمیتەکان.
لەو کۆبوونەوەیەدا ھەڤاڵ ئاسۆ مامەند ووتی ئێمە وەکو ی ن ک پێمان باشە لەحکومەتی داھاتوو بەشداربین لە حکومەتێکی بنکە فراوان و نوێنەرانی خۆمان راسپاردووە کەخاوەنی عەھد و پەیمانی خۆیان بن و بەدەنگ داواکاری جەماوەرەوە بچن و ھەروەھا باسی لەوەش کرد ووتی یەکێتی ھێزێکی کاریگەرەو لەحکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستانیش کەس ناتوانێ نەلەعێراق نەلەکوردستان رۆڵی یەکێتی لەبەرچاو نەگرێ و کەسیش ناتوانێ یەکێتی پشت گوێ بخات ھەروەھا ووتیشی یەکێتی ھەمیشە باوەڕی بەدیموکراسی و مافی مرۆڤ ھەبووە و خەباتی کردووە لەو پێناوەداو قوربانیشی داوە ووتیشی دەبێت خۆمان ساز و ئامادەکەین بۆھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کەبریارە لە ساڵی داھاتوودا ئەنجا بدرێت.

تعليقات