هنا كركوك
رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني يترأس اجتماع الهيأة العليا للتنسيق بين المحافظات ،بحضور محافظ كركوك
ترأس رئيس مجلس الوزراء، السيد محمد شياع السوداني، اليوم الأربعاء، اجتماع الهيأة العليا للتنسيق بين المحافظات، بحضور محافظ كركوك ريبوار طه، لمناقشة جملة من الملفات الخدمية والتنموية ومتابعة تنفيذ القرارات السابقة.
شدد رئيس الوزراء خلال الاجتماع على ضرورة العمل بروح الفريق الواحد، موجهاً السادة المحافظين بمتابعة أسواق السلع الأساسية بدقة لمنع الاحتكار وضمان استقرار الأسعار في ظل التوترات الإقليمية. كما أوعز بتوفير الأجواء الملائمة للطلبة مع قرب الامتحانات النهائية، والاحتفاء بإنجاز المنتخب الوطني عبر إطلاق اسم "شارع أسود الرافدين" في جميع المحافظات.
وفي إطار دعم الطاقة النظيفة، صادق الاجتماع على خطة لنصب منظومات طاقة شمسية لـ (850) بناية حكومية، وإطلاق (101) مشروع للتشجير المستدام وإنشاء الأحزمة الخضراء في عموم العراق، بإشراف وزارتي البيئة والنفط.
وعلى صعيد تنظيم المدن، وافقت الهيأة على منح الوحدات الإدارية صلاحية رفع التجاوزات عن الطرق العامة على نفقة المتجاوز خلال 90 يوماً من تبليغه. كما أقر الاجتماع استكمال تحويل العقود إلى وزارة العمل والشؤون الاجتماعية ضمن موازنة عام 2026، وتكليف موظفين محليين من ذوي الخبرة للعمل في دوائر المهندس المقيم للمشاريع الاستثمارية التابعة لوزارة الإعمار والإسكان.
المكتب الإعلامي
……………………………………………………………
كوردى
بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری کەرکوک، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان دەکات
بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانی کرد، بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک دۆسیەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پێشوو.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پێویستی کارکردن بە گیانی یەک تیم کردەوە، و ڕێنمایی پارێزگارەکانی کرد بە وردی چاودێری بازاڕەکان و کاڵا بنەڕەتییەکان بکەن بۆ ڕێگریکردن لە قۆرخکاری و دڵنیابوون لە سەقامگیری نرخەکان لەژێر ڕۆشنایی گرژییەکانی ناوچەکەدا.
هەروەها ڕێنماییدا بە ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ قوتابیان لەگەڵ نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوە کۆتاییەکان، و ڕێزگرتن لە دەستکەوتی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە ڕێگەی ناونانی "شەقامی شێرەکانی ڕافیدەین" لە هەموو پارێزگاکاندا.
لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی وزەی پاکدا، کۆبوونەوەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پلانێک بۆ دانانی سیستەمی وزەی خۆر بۆ (٨٥٠) باڵەخانەی حکومی، و دەستپێکردنی (١٠١) پڕۆژەی نەمامچاندن و دروستکردنی پشتوێنی سەوز لە سەرانسەری عێراقدا، لەژێر سەرپەرشتی وەزارەتەکانی ژینگە و نەوت.
لەسەر ئاستی ڕێکخستنی شارەکان، دەستەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی دەسەڵات بە یەکە کارگێڕییەکان بۆ لادانی زێدەڕۆییەکانی سەر شەقامە گشتییەکان لەسەر ئەرکی زێدەڕۆکار لە ماوەی ٩٠ ڕۆژدا لە دوای ئاگادارکردنەوەیان.
هەروەها کۆبوونەوەکە بڕیاریدا بە تەواوکردنی گواستنەوەی گرێبەستەکان بۆ سەر وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٦دا، و ڕاسپاردنی فەرمانبەرانی ناوخۆیی خاوەن ئەزموون بۆ کارکردن لە فەرمانگەکانی ئەندازیاری نیشتەجێ (المهندس المقيم) بۆ پڕۆژە وەبەرهێنانەکانی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.
………………………..
نوسینگەی راگەیاندن

تعليقات