القائمة الرئيسية

الصفحات

أعلانات / بۆڕێكلام كردن

عبدالله حه سارى / ئەوەی رێبوار تەها ئەیكات

 ئەوەی رێبوار تەها ئەیكات

عبدالله حه سارى

سەرەتا ئەمەوێ بڵێم نەكارم لای كاك رێبواری پارێزگارە نە  سەردانیشم كردوە ،بەڵام ئەوەی ئەمرۆ كردی لە كێشەی ئەو خانوانە بەراستی ئەوەی سەلماند ئێمە لە 2003 سەركردەكانمان بەم عەقڵەی رێبوار تەها كاریان بكردایە دەمێك بوو مادەی 140 جێ بەجێ كرابوو ئەو نەهامەتیەی لە 16 ئۆكتۆبەر رویدا روی نادا لە روی ئیدارەی پارێزگاوە كۆمەڵەی پۆستی ترو راكان جبوری و ئەو غەدرانەی لە دامەزراندن و بردنی خزمەتگوزاری روی نادا ،


راستی كێشەكانی ئەمرۆ چی بون 

ئەگەر سەیری ئەو خانووە بكەین سەربازە عێراقیەكە دەس بۆ پۆستاڵەكەی ئەبات ئەبینێ چۆڵە لەسەردەمی راكان جبوریەوە بە بریاری وەزیری بەرگری ئەبێت بگەرێتەوە دەست هێزی سەربازی ،راستێكەی سی خانووی ماڵی تێدا بوو دوو ماڵی چۆڵ بوو سەربازی تێدا بوو


رێبوار تەها چی كرد 

بە توانای دیبلۆماسی خۆی بە پشتیوانی كاك ئاسۆ مامەند توانی لە بەغداوە بریار دەربچێت ئەو خانوانەی سەربازشی تێدا بوو بگەرێتەوە بۆ پارێزگار ئەمەش وەك كوردێك بیداتەوە ئەو هاوڵاتیانەی تێیدا بونە ،بەویژدانتان لە 2003 وە بەم عەقڵیەتە كارمان بكردایە كام كێشە ئەما لەناوچە دابراوەكان ،كوردایەتی بەم عەقڵە ئەكرێت لەگەڵ دوژمنانی نەتەوەی كورد سەردەمی چەك بەسەر چوو هیوادارم ئەم بابەتەم بڵاو بكەنەوە با بەرپرسەكانی تر فێر بن چۆن كوردایەتی و دڵسۆزی بۆ خاكی كورد ئەكرێت لە ناوچە دابراوەكان. /22/2/2026

أنت الان في اول موضوع

تعليقات