هنا كركوك
محافظ كركوك يترأس اجتماعا " للدفاع المدني ،وتاكيد اجراءات السلامة وحماية المواطنين.
ترأس السيد محافظ كركوك ريبوار طه ،اجتماعا " موسعا " بهدف اتخاذ الاجراءات الاحترازية والوقائية للدفاع المدني لغرض ضمان امن وسلامة مواطني كركوك.
الاجتماع الذي حضره نائب قائد الشرطة وقائمقام كركوك ومدير الدفاع المدني ومدير السياحة وجهات امنيه مختصه ..
تم خلالها التاكيد على الالتزام بالاجراءات الوقائية والاحترازيّة بما يسهم حفظ وامن وسلامة مواطني كركوك.
إصدار توجيهات عاجلة للجهات الأمنية والدفاع المدني لتكثيف الحماية ورفع مستوى الجهوزية ومراجعة أنظمة السلامة داخل تلك المؤسسات والتأكد من جاهزيتها.
ــــــــــــــــــــــــــــ
المكتب الاعــــــلامي
كوردى
پارێزگاری کەرکوک سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەرگری شارستانی دەکات و جەخت لە ڕێکارەکانی سەلامەتی و پاراستنی هاوڵاتیان دەکاتەوە.
بەڕێز ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد بە ئامانجی گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی و پێشوەختەی بەرگری شارستانی بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانی کەرکوک.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندەی پۆلیس و قایمقامی کەرکوک و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەری گەشتوگوزار و لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە ڕێکارە خۆپارێزی و پێشوەختەکان کرایەوە بەشێوەیەک کە ببێتە مایەی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانی کەرکوک.
لە کۆبونەوەکەدا پارێزگاری کەرکوک، ڕێنمایی بەپەلەی بۆ لایەنە ئەمنییەکان و بەرگری شارستانی دەرکرد بۆ چڕکردنەوەی پاراستن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی و پێداچوونەوە بە سیستەمەکانی سەلامەتی لە مۆڵ و ئوتێل و چێشتخانە و نەخۆشخانە و هەموو باڵەخانە ستوونییەکان.
——————————
نووسينگەی ڕاگەیاندن

تعليقات