هنا كركوك
محافظ كركوك يوعز بتنفيذ العديد من المشاريع الخدمية في بنجا علي.
وجه السيد محافظ كركوك ريبوار طه، بتنفيذ سلسلة من المشاريع الخدمية لتعزيز البنية التحتية في منطقة بنجا علي، تشمل التبليط، والصب وشبكات الصرف الصحي، ومياه الشرب، والكهرباء.
جاء ذلك عقب زيارته برفقە کل من السیدین نشات شاهویز وعبداللە میرویس اعضاء مجلس محافظة كركوك والسيدة جهان ابراهيم معاون المحافظ لشؤون الخدمات إلى المنطقة، حيث التقى بعدد من سكانها واستمع إلى مطالبهم ومشاكلهم، مؤكداً حرصه على تحسين الخدمات وتلبية احتياجات المواطنيين الكرام .
المكتب الاعــــــلامي
ــــــــــــــــــــــــــــ
كوردى
پارێزگاری کەرکوک، بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات.
چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە پەنجا عەلی جێبەجێ دەکرێت.
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوك، بڕیاریدا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە کۆنکرێت و ئاوەڕۆ و ئاو و کارەبا لە پەنجا عەلی جێبەجێ بکرێت.
ئەو پرۆژانە لە میانی سەردانێکی بەڕێز پارێزگاری کەرکوكدا هات كه بە یاوەری بەڕێزان نەشئەت شاهوەیز و عەبدوڵا میروەیس ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و جیهان ئیبراهیم یاریدەدەری پارێزگار بۆ كاروباری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان بۆ گەڕەکی پەنجا عەلی و دوای چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ژمارەیەک لە دانیشتوانی گەڕەکەکە و گوێگرتن لە داواکاری و کێشەکانیان بڕیاری لێدرا.
—————————
نووسينگەی ڕاگەیاندن

تعليقات