القائمة الرئيسية

الصفحات

أعلانات / بۆڕێكلام كردن

مام سەعا مام سەعا لە ساڵی 1887ی زایینی لە یەکێک لەو دێیانەی دەڤەری کاکەیی سەربە شاری کەرکوک لەدایکبووە / گرفتار کاکەی هەفتەنامەی باسەڕە 2006

 مام سەعا

مام سەعا لە ساڵی 1887ی زایینی لە  یەکێک لەو دێیانەی دەڤەری کاکەیی سەربە شاری کەرکوک لەدایکبووە.

ناوی تەواوی (سەعید ئەحمەد محەممەد عەواد دەوڵەت)، ناسراو بە مام سەعای ئەحمە شیرین،  لە بنەماڵەی کەریماتی کاکەییە. مام سەعا یەکێک بووە لە دەنگخۆش و مەقامزانەکانی سەردەمی خۆی لە دەڤەری گەرمیان.

مام سەعا پیاوێکی هێمن و لەسەرخۆ و باڵا ناوەند و سوور و سپی چاوشین بووە.  هەر لەبەر ڕەوشتی بەرز و دەنگە بەسۆزکەی ئاغاکانی  دەڤەری کاکەیی زۆر ڕێزیان  لێگرتوو و هەمیشە  داوایان لێکردووە کە لە دیوەخانەکانیان  بەدەنگە خۆشەکەی قەتار و ئەڵاوەیسیان بۆ بڵێت.

مام سەعا لە سەردەمی لاوێتیدا لەگەل مام عەوادی برای دەچنە شاری کەرکوک و پێکەوە کاری  عەرەبانچێتی ئەکەن، هەر بۆیەش لەوێ فێری خورییات و زمانی تورکمانی دەبێت نەفەریان لە قەڵاوە گواستووەتەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری قەڵا. کە ئێستا هەموو ئەو گوندانە بوونەتە گەڕەکێکی شارەکە، وەکو شۆڕیجە و ڕەحیماوە .... هتد.

 مام سەعا زمانی  کوردی و عەرەبی و تورکمانی زۆر بەباشی زانیوە و  بە هەرسێ زبانەکەش مەقامی وتووە. مخابن مام سەعا دەنگی لەسەر هیچ  کاسێت و  قەوانێک تۆمار نەکراوە، بەڵام تاکە بەڵگەی دەنگخۆشیی بەڕێزیان، ئەو پیرەمێرد و کەسانەن کە لەسەردەمی ئەودا ژیاون و گۆێیان لەدەنگە بەسۆزەکەی بووە.  لەوانە مامۆستای مەقام و گۆرانی کوردی هونەرمەند حووسێن عەلی، لە دیمانەیەکیدا لە تەلەفزیۆنی کەرکوک  لە هەشتاکان، بەگوێی  خۆم گوێم لێبووە لە دیمانەیەکیدا  ئاماژەی بە ناوی مام سەعا دا وەکو  مەقامزان و دەنگخۆشێکی ناسراوی  ناوچەی کاکەیی و گەرمیان.

هەروا مام شەوکەت کە کەسایەتی و شاعیر و مامۆستا و شارەزایەکی مەقامە  لەشاری کەرکوک، لە چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی (ئەلعێراقییە )، باسی مام سەعای کردووە و بەیەکێک لە مەقامزانەکانی ناوچەی کاکەیی ناوی هێناوە.  هەروا هەمیشە دەڵێت، ئەو خورشیدییە سەعا ئەیچڕی ماڵگەوادە وێنەی نەبوو. یان دەڵێت،  کاتێک خۆریاتی بچڕایە سەد سوێندت دەخوارد ئەوە تورکمانێکە خۆریات دەچڕێت نەک کورد.

لەنێو براکانی مام سەعادا جگە لە خۆی ،  جواد ئەحمە شیرینیش(باوکم)، دەنگی خۆشبووە و لە هەمان کاتدا دەنگیشیان لەیەکەوە نزیک بووە بەڵام لە ئاستی دەنگی مام سەعدا نەبووە.

مام سەعا لە ساڵی  1965ی زایینی لە تەمەنی   هەفتا و یەک ساڵیدا  بە نەخۆشی تەنگەنەفەسی لە گوندی دەیمەکان کۆچی دوایی کردووە، تەرمەکەی لە قەورستانی حەواشەکانی گوندی عەلی سەرا نێژراوە.



گرفتار کاکەی

 هەفتەنامەی باسەڕە 2006

تعليقات