هنا كركوك
التقى محافظ كركوك ريبوار طه مصطفى ،السيد فهمي برهان رئيس هیئە المناطق الكوردستانية خارج الاقليم والوفد المرافق له.
والتقى الجانبان مع ممثلي المزارعين في سركران ودعوا إلى تهدئة الوضع والحفاظ على السلم الاهلي.
وأوضح المحافظ أنه صدر اليوم القانون رقم 3 لسنة 2025 بشأن إلغاء قرارات مجلس قيادة الثورة المنحل ولم يتبق إلا التعليمات الحكومية لتنفيذها.
من جانبه، قال فهمي برهان، إن حكومة إقليم كردستان تدعم حقوق المزارعين الأصليين في المنطقة ويجب أن يكون الجميع جزءاً من الحل وليس خلق الفوضى.
——————————————
كوردى
بەڕێز رێبوار تەها مستەفا، پارێزگاری کەرکوک، پێشوازیكرد لە بەڕێز فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و وەفدێکی هاوڕێی.
هەردوولا لەگەڵ نوێنەری جوتیارانی سنوری سەرگەڕان کۆبوونەوە و داوایان کرد دۆخەکە هێوربکرێتەوە و ئارامی بپارێزن.
لەکۆبوونەوەکەدا پارێزگار روونیکردەوە ئەمرۆ یاسای ژمارەی ٣ ی ساڵی ٢٠٢٥ تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش - ی هەڵوەشاوە( مەجلس قیادە سەورە)، بڵاوکرایەوە و تەنها رێنمایی حکومەت ماوە بۆ جێبەجێکردنی، و دوای دەرچوونی رێنماییەکان، چەند لیژنەیەک پێکدەهێنین بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاساکە.
هاوکات فەهمی بورهان، رایگەیاند وەک حکومەتی هەرێم پشتیوانی مافی جوتیارانی رەسەنی ناوچەکە دەکەین و دەبێت هەمووان بەشێک بین لە چارەسەركردنی كێشەكە و بەرپرسیارانە مامەڵە بكەین لەپێناو دروست نەبوونی پشێوی لەو ناوچەیە.
ــــــــــــــــــــــــــــ
المكتب الاعــــــلامي
نووسينگەی ڕاگەیاندن

تعليقات