القائمة الرئيسية

الصفحات

أعلانات / بۆڕێكلام كردن

بەرێز ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک پێشوازی لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی دەکات

هنا كركوك


قوباد طالباني يصل مبنى محافظة كركوك .



وصل السيد قوباد طالباني نائب رئيس الوزراء في حكومة اقليم كوردستان العراق وكان في استقباله في بوابة المبنى السيد المحافظ ريبوار طه مصطفى والسيد رئيس مجلس المحافظة المهندس محمد إبراهيم الحافظ .


وعقد السيد طالباني لقاء مع السيد المحافظ والنائبين الإداري والفني والمعاونون .

واكد سيادته خلال زيارته دعمه ومساندته لادارة كركوك وفريقها الواحد بما يخدم مواطني كركوك.

——————————————————

( كوردى )

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پارێزگاری كەركوك كۆدەبێتەوە


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی كەركوكی كرد و لە بینای پارێزگا لەلایەن رێبوار تەها مستەفا پارێزگاری كەركوك و محەمەد ئیبراهیم حافر سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا وە پێشوازی لێكرا.


دواتر لەگەڵ پارێزگار و جێگر و یاریدەدارنی پارێزگار كۆبووەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ ئیدارەی نوێی كەركوك و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دووپات كردەوە و دەستخۆشی لە پارێزگار و ئیدارەی نوێی كەركوك كرد كە لە ماوەیەكی كورتدا توانیویانە هەنگاوی زۆر گرنگ بنێن لە خزمەتكردنی هاوڵاتییانی كەركوك وەك پاككردنەوەی كۆڵان و شەقامەكان و دانانی بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی گرنگ.


لە بەرامبەردا، رێبوار تەها مستەفا پارێزگاری كەركوك، سوپاسی پشتیوانییەكانی جێگری سەرۆك وەزیرانی كرد، تەئكیدشی كردەوە، ئیدارە و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك وەك یەك تیم كاردەكەن، خزمەتكردنی هاوڵاتیان و پتەوتركردنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتەكان لە پێشینەی كارەكانیان دەبێت.








تعليقات