هنا كركوك
بهدف دعم جهود التنظيف وزيادة المساحات الخضراء
محافظ كركوك ريبوار طه مصطفى
يجتمع مع مدير البلدية ومسؤولي القطاعات بالمدينة .
أجتمع السيد محافظ كركوك ريبوار طه مصطفى
مع مدير بلدية كركوك المهندس أحمد عمر وبحضور مسؤولي قطاعات البلدية ومسؤولي الخدمات والمشاريع والحدائق بالمديرية .
وأطلع سيادته خلال الاجتماع على جهود التنظيف بالمدينة والعمل على انشاء مسطحات ومساحات خضراء لزيادة جمالية كركوك والعمل على ادامة الجزرات الوسطية والحدائق .
ووجه سيادته :
- استمرار العمل بالتنظيف صباحا ومساء" .
- قيام المديرية العامة لتربية كركوك بنشر التوعية في جميع مدارس كركوك وحث طلبتنا وتلاميذنا لدعم جهود التنظيف .
- قيام قطاعات البلدية بالتعاون مع المنظمات والشرطة المجتمعية عبر حملات توعية في المدارس والعمل مع الأفاضل علماء ورجال الدين في دعم جهود التوعية والتثقيف وتعاون المواطنين والقيام بواجبهم .
- تبليغ اصحاب المطاعم والمحلات بالالتزام بتنظيف واجهة عملهم ، وفي حال مخالفتهم ويتم رصدها ستتولى بلدية كركوك والرقابة الصحية بالتعاون مع الشرطة والمرور إحالتهم للقضاء واغلاق محالهم ومطاعمهم لمخالفتهم التعليمات البلدية وإضرارهم بالواقع الصحي والبيئي.
————————————————————
بەئامانجی پاکترکردنەوەی شار و زیادکردنی پانتایی سەوزایی، پارێزگار چەند بڕیار و رێنماییەک دەردەکات.
رێبوار تەها مستەفا، پارێزگاری کەرکوک، لەگەڵ ئەندازیار ئەحمەد عومەر، بەڕێوەبەری شارەوانی و بەرپرسی بەشی پرۆژەکان و خزمەتگوزاری و باخچەکان و سەرجەم کەرتەکانی شارەوانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگار بەوردی لەسەر هەوڵەکانی شارەوانی بۆ پاکردنەوەی شار و دروستکردنی باخچە و زیادکردنی پانتایی سەوزایی بۆ زیاتر جوانکردنی کەرکوک گفتوگۆی کرد و چەند بڕیار و رێنمایی و راسپاردەیەکشی دەرکرد ، لەوانە:
- بەردەوامبوون لە پرۆسەی پاکردنەوە بە رۆژ و شەو.
- بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک، هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە لە خوێندنگاکان ئەنجامبدات بە ئامانجی پاك راگرتنی شار به هاوکاریکردنی تیمەکان شارەوانی.
- کەرتەکانی شارەوانی راسپارد بەهاوکاری لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینی لە رێگەی مزگەوتەکانەوە، هاوڵاتیان هۆشیاربکەنەوە لە پاك راگرتنی شار و پشتیوانیکردنی تیمەکانی پاکردنەوە.
- خاوەن چێشتخانە و مۆڵ و مارکێتەکان ئاگاداربکرێنەوە لە پاك راگرتنی بەردەم دووکان و شوێنکارەکانيان، بە پێچەوانەوە دەدرێنە دادگا و رووبەڕووى سزای یاسایی دەکرێنەوە و شوێنەکانیان دادەخرێت.
تعليقات