القائمة الرئيسية

الصفحات

أعلانات / بۆڕێكلام كردن

پۆستکارد.. پێشانگەی هونەری ئامانج ئەمین کرایەوە

 پۆستکارد.. پێشانگەی هونەری ئامانج ئەمین کرایەوە 


هەولێر / شەممە (8ی شوباتی 2025)


هونەرمەند ئامانج ئەمین، فەرمانبەری دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە فێرگەی فریمینگ، پێشانگەی هونەریی تایبەت بە نوێترین بەرهەمەکانی بە ناونیشانی "پۆستکارد" کردەوە.


ئامانج ئەمین، لە بارەی پێشانگەکەوە دەڵێ: پۆستکارد، تەنیا نامەیەکی وێنەیی نیە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی كاتێكە، لە توێی وردەكارییەكانیدا، ڕوخساری كەسانێك نیشان دەدەم كاریگەرییان هەبووە، بە هەڵبژاردنی هێما، هێڵ، ڕەنگ و نەخشە، وەكو نێردەری ئەم پۆستكاردانە خۆم لەنێویان جێدێڵم و بەم شێوەیە ديدگا و ڕوانگەم بۆتان دەردەبڕم.


پێشانگەکە لە "فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی ڕۆژنامەوانی" لە هەولێر، کرایەوە و بڕیارە ماوەی مانگێک بەردەوام بێت.




هاوپێج وێنەی چەند تابلۆیەکی هونەرمەند ئامانج ئەمین، کە لە پێشانگەکەدا نمایش کراون.


















تعليقات