ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە نرخی ئەم مانگەی ئەمپێری
مۆلیدە ئەهلیەکان
کۆتا کۆبوونەوەم وەکوو سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لەبەرواری ۲٤ مانگی ڕابردوو لەگەڵ بەڕێزان کاک عەبدوڵلا میروەیس ئەندامی ئەنجومەن و جێگری پارێزگار بۆ کاروباری خزمەتگوزاری و نوێنەری قایمقامیەت و نوێنەری خاوەن مۆلیدەکان باسی ئەو هەوڵانەمان کرد کە توانیمان بڕی گازی حکومی بۆ خاوەن مۆلیدەکان لە ۱٠ لیترەوە بۆ ۳٠ لیتر گاز بۆ هەر کەیڤیەک زیاد بکەین تا لەسەرووی ئەوەی کارەبای نیشتیمانی بەهۆی گرتنەوەی غازی ئێرانەوە نیواونیو کەم بوەوە نەبێتە بارگرانی زیاتر بەسەر هاوڵاتیانەوە ئێمە لەو کۆبوونەوەیەدا بەهەموو پێوەرێکی شەرعی و قانوونی بڕی ٤٠ دینارمان بۆ هەر ئەمپێرێک دانا کە ئەمە بەتەواوی مافی خاوەن مۆلیدە بوو بەبێ زیاد و کەم یەکێک لە نوێنەرانی خاوەن مۆلیدەکان کۆمەڵێ ڕەخنەی ناڕەوای گرت و لەسەرووی مافی خۆیانەوە داوای دیناری زیاتری دەکرد ئێمەش وەکوو لیژنە لەکۆبوونەوەکە دەرمانکرد و نەمانهێشت بەشداری کۆبوونەوەکە ببێت دواجار هەمان ئەو کەسە خاوەن مۆلیدەکانی لەدژمان هان دەدا بۆ ئەوەی داوای دیناری زیاتر بکەن بەڵام ئێمە بەهیچ شێوازێک ئامادە نەبووین لەمافی خەڵکی خۆمان خۆش بین و هەموو ئەم ڕاستیانەشمان گەیاند بە جەنابی پارێزگار و بەڕێزیان لەسەر بنەمای ئەم ڕاستیانە واژوویان لەسەر ئەم نرخە کردووە
ئەوەی گرنگە بگوترێ ئەوەیە مانگی ڕابردوو کارەبای نیشتیمانی بەبێ ئەوەی لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا بێت لەتەواوی شارەکانی عێڕاق خراپ بوو لەگەڵ ئەوەشدا توانیمان بڕی گازی حکومی بۆ خاوەن مۆلیدەکان لە ۱٠ لیترەوە زیاد بکەین بۆ ۳٠ لیتر پاشان لەسەر ئەو بنەمایانە نرخی ئەم مانگەی ئەمپێری مۆلیدە دانرا، هەموو خەڵکی ئازیزی خۆشمان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانتان و هەرگیز نایەڵین ئەوەی لە سنووری دەسەڵاتی ئێمەدا بێت درێخی پێوە دیار بێت
د.ئەحمەد کەرکوکی
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

تعليقات