پارێزگاری کەرکوک، بەڕێز ڕێبوار تەها مستەفا
سەردانی گەڕەکی پەنجە عەلی کرد لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا میر وەیس ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و چاوی کەوت بە
ژمارەیەک هاوڵاتی و ڕێنمایی دا
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان و جەختی کردەوە:
کاردەکەین بۆ خزمەتکردن و چاودێری کردنی هاوڵاتیانی کەرکوک و
بەڕێوبەرانی فەرمانگەکانمان ڕێنمایی کردوە کە لە شوێنی کاردا ئامادەبن
بەمەبەستی خزمەتکردنی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان و
خۆشحاڵین کە ئەوان لە کاری نۆژەنکردنەوە و گەشەپێداندا بەشدارن.
——————-

تعليقات