بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور و بەبڕیاری دادوەر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەناحیەی (خورماڵ)دەستگیرکرد، کە بڕی ( ٢٠،٩٦٥) بیست کیلۆ و نۆسەد و شەست و پێنچ گرام ماددەی هۆشبەریان لەجۆری(کریستاڵ) بەمەبەستی ساغکردنەوە پێبووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، رۆژی 12ی12 بازرگانەکان دەستگیکراون کە ئامانجیان بووە ماددەکان لەپارێزگاکانی هەرێم و عیراق ساغبکەنەوە.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
تعليقات