القائمة الرئيسية

الصفحات

أعلانات / بۆڕێكلام كردن

دادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكی عەرەب و توركمانی لە دژی ڕێبوار تەها ڕەتكردەوە

 

دادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكی عەرەب و توركمانی لە دژی ڕێبوار تەها ڕەتكردەوە

 

 دادگای فیدڕاڵی عێراق، سكاڵایەكی لایەنە عەرەبییەكانی كەركوك و بەرەی توركمانی لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ڕەتكردەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق پێنج سکاڵای لایەنە عەرەبییەكان و بەرەی تورکمانی لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە کۆبونەوەی ئوتێل ڕەشیدی بەغدا ڕەتکردەوە.

لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ لە هوتێل رەشیدی شاری بەغدا ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە ئامادەبوونی 9 ئەندامی ئەنجومەنەكە لە كۆی 16 ئەندام، ڕێبوار تەهای وەك پارێزگاری كەركوك و ئیبراهیم تەمیم وەك جێگری پارێزگارو محەمەد ئیبراهیم حافز وەك سەرۆكی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژارد.




تعليقات