محافظ كركوك ريبوار طه مصطفى
يلتقي عدد من قيادات الاتحاد الوطني الكوردستاني .. ويؤكد الحرص على بناء التعايش وتحقيق ما يخدم مواطني كركوك وتطبيق سياسة الفقيد مام جلال .
التقى السيد محافظ كركوك ريبوار طه مصطفى وفد من الاتحاد الوطني الكوردستاني
ضم الاعضاء القياديين رزكار حاجي حمه عضو المكتب السیاسي و مسؤول مٶسسة انتخابات الاتحاد الوطني الكوردستاني والاعضاء القيادين كل من السادة الدكتور ميران محمد والحاكم صابر والعضو القیادي لطيف نيرويی .
وهنأ الوفد السيد محافظ كركوك بمناسبة تسنمه مهامه محافظاً لكركوك مؤكدين دعمهم وإسنادهم لإدارة كركوك ومجلسها .
واكد السيد المحافظ خلال اللقاء الذي حضره اعضاء مجلس المحافظة نشأت شاهويز رئيس قائمة كركوك قوتنا وارادتنا واعضاء مجلس بروين فاتح والدكتور احمد فاتح حرص الادارة وأولويتها على بناء التعايش وتحقيق كل ما يخدم مواطني كركوك وتطبيق سياسة الفقيد مام جلال في ارساء اسس السلام والتعايش وخدمة الجميع في كركوك .
----------------------------------------------
( کوردی )
بەڕێز ڕێبوار تەها مستەفا پارێزگاری کەرکوک چاوی کەوت بە
ژمارەیەک لە سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جەختی کردەوە لەسەر پەرۆشی بۆ بنیاتنانی پێکەوەژیان و بەدیهێنانی هەموو ئەو شتانەی کەخزمەت بە هاوڵاتیانی کەرکوک دەکات، و جێبەجێکردنی سیاسەتی سەرۆک مام جەلال ( ڕوحی شاد بێت )..
بەڕێز ڕێبوار تەها مستەفا پارێزگاری کەرکوک چاوی کەوت بە
شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان
ڕزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ئەندامانی سەرکردایەتی هەر یەک لە بەڕێزان: دکتۆر میران محەمەد و حاکم سابیر و لەتیف نیرۆیی .
شاندی میوان پیرۆزباییان کرد لە بەڕێز ڕێبوار تەها بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری نوێی شاری کەرکوک و جەختیشیان کردەوە لە پاڵپشتیکردنیان بۆ ئیدارەی کەرکوک و ئەنجومەنەکەی ..
لە دیدارەکەدا کە هەر یەک لە بەڕێزان نەشئەت شاهوێس سەرۆکی فڕاکسیۆنی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەر یەک لە بەڕێزان دکتۆر ئەحمەد فاتیح و خاتوو پەروین فاتیح ئامادەی بوون ... پارێزگاری کەرکوک تەئکیدی کردەوە
پەرۆشی و کاری لە پێشینەی ئیدارە بۆ بنیاتنانی پێکەوەژیان و بەدیهێنانی هەموو ئەو شتانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیانی کەرکوک دەکات، هەروەها جێبەجێکردنی سیاسەتی خوالێخۆشبوو مام جەلال لە دانانی بناغەکانی ئاشتی و پێکەوەژیان و خزمەتکردنی سەرجەم پێکهاتەکان لە کەرکوک.
----------------------------------------------








تعليقات