القائمة الرئيسية

الصفحات

أعلانات / بۆڕێكلام كردن

به‌یاننامه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ساڵیادی كاره‌ساتی جینۆسایدكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا --- بيان محافظ كركوك في الذكرى 27 لجريمة الابادة الجماعية في حلبجة



به‌یاننامه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ساڵیادی كاره‌ساتی جینۆسایدكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا

ئه‌مڕۆ 27 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیاباران و جینۆسایدكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه‌ له‌رۆژی 16ی ئاداری 1988 رژێمی به‌عسی له‌ناوچو به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردو زیاتر له‌ پێنج هه‌زار هاوڵاتی بێتاوانی له‌ ژن و منداڵ و پیرو گه‌نجی له‌ گه‌وره‌ترین تاواندا شه‌هید كرد و هه‌زاران برینداری دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌مساڵیش له‌ كاتێكدا یادی ئه‌و كاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان داستانی بێ وێنه‌ دژ به‌ چه‌ته‌كانی داعش تۆمار ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌تیش له‌ باشور و باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك.

دوای تێپه‌ڕبونی ساڵانێكی به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌دا، پشتگیری و پشتیوانی خۆمان بۆ خێزانی شه‌هیده‌كان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ گیان و ماڵ، قوربانیان داوه‌ له‌ پێناو عیراقێكی دیموكراتی ئیتیحادی فیدرالی، رۆحی ئه‌وان بوه‌ هۆی روخانی گه‌وره‌ترین دیكتاتۆریه‌ت و نه‌خشه‌ رێگایه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ تۆماركردنی سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه‌ به‌سه‌ر تیرۆردا و بۆته‌ گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی په‌لاماری تیرۆریستانی داعش به‌ تایبه‌تیش له‌ كه‌ركوك.

هاوكات له‌م یاده‌ خه‌مناكه‌دا، به‌ پارێزگابونی هه‌ڵبجه‌ خۆشحاڵی كردوین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌راورد ناكرێت به‌ قوربانیدانی ئه‌و شاره‌و دانیشتوانه‌كه‌ی، خه‌باتی هاوڵاتیانی ئه‌و شاره‌ كلیلی دروستكردنی سیسته‌مێكی سیاسی دیموكراسیه‌ له‌ عیراق و قوربانیه‌كانیان قه‌رزێكه‌ له‌سه‌ر شانمان، بۆیه‌ ئیداره‌ی كه‌ركوك ئاماده‌یه‌ به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك پشتگیری و پاڵپشتی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بكات، دڵنیاشین ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌ك هه‌موان لێی ده‌ڕوانن.

لێره‌شه‌وه‌ ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌جێ نه‌هێناوه‌و ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌ جینۆساید نه‌ناساندوه‌ وه‌ك چۆن هیرۆشیماو ناكازاكی و هۆلۆكۆست-ی ناساند، له‌ هه‌مانكاتیشدا پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌و كاره‌ساته‌ دژ به‌مرۆڤایه‌تیه‌ به‌جینۆساید بناسێنێت، به‌و پێیه‌ی تاوانێكی قێزه‌وه‌نی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژییه‌.

له‌ ساڵانی دوای 1991 شه‌ره‌فی ئه‌وه‌مان پێ به‌خشرا كاره‌سات و جینۆسایدكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرا بكه‌ین، به‌ تایبه‌تیش له‌ناو كۆنگریسدا توانیمان ئه‌و راستییه‌ به‌ دیكۆمێنت و له‌ رێگه‌ی راپۆرت و كۆنفرانس و راگه‌یاندن و سه‌ردانیكردنه‌كانه‌وه‌ بخه‌ینه‌ڕو، كه‌ رێگه‌یه‌كبوو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ناعه‌ت بێنێت بۆ له‌ناوبردن و روخانی رژێمی به‌عس.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك
 
-----------------------------------------------------------
 
 
بيان محافظ كركوك في الذكرى 27 لجريمة الابادة الجماعية في حلبجة
تمر علينا الذكرى السابعة والعشرين لجريمة الابادة الجماعية في حلبجة التي اودت بحياة اكثر من خمسة الاف من سكانها الابرياء على ايدي جلاوزة النظام البائد واستخدام السلاح الكيمياوي في ابشع جريمة عرفها التأريخ، والتي ياتي استذكارها اليوم في ظل الانتصارات العظيمة التي تحققها قوات البيشمركة البطلة في عموم جبهات القتال وبالاخص في كركوك لتكون حلبجة نبراسا يستمد فيها مقاتلونا الابطال شجاعة وهم يواجهون فلول داعش الارهابي الذين هم امتداد لمرتكبي تلك الجريمة.
جاء ذلك في بيان صادر عن المكتب الاعلامي لمحافظ كركوك الدكتور نجم الدين كريم؛ نستذكر اليوم وجميع الشرفاء في وطننا وكركوك ذكرى الجريمة البشعة للابادة الجماعية في حلبجة التي كشفت للعالم اجمع ابشع سلوك اجرامي تعرض له الشعب الكردي خاصة من اهالي حلبجة.
وقال: قبل سبعة وعشرين عاما قام النظام الفاشي الدكتاتوري وبطريقة وحشية وبعيدة عن كل القيم الانسانية بقصف مدينة حلبجة بالاسلحة الكيمياوية والتي ادت الى استشهاد واصابة 15 الف من سكانها الابرياء.
واوضح البيان اننا وبعد مرور هذه السنوات وفي ظل التحديات التي تواجه العراق وكردستان نؤكد مجددا تضامنا مع عوائل الشهداء اللذين ضحوا باغلى ما يملكون في سبيل بناء العراق الديمقراطي الاتحادي الفدرالي فكانت ارواحهم هي نبراسا وطريقا لاسقاط الدكتاتورية والتي تعد اليوم طريقا يرسم ملامح النصر الحقيقي على الارهاب والتي تاتي في ظل تحديات وبطولات تقوم بها اليوم قوات البيشمركة خاصة بكركوك وهي تقف بوجه فلول داعش والذين تم دحرهم بما عزز الامن وانهى مشروع القتلة واعداء الانسانية.
واشار بيان محافظ كركوك الى "اننا نشعر بفرح اليوم اذ تحولت حلبجة بذكراها الحزينة ووفاءً لشهدائها الابرار الى محافظة بما يحقق لهم شيئا الانصاف الذي لا يساوي تضحيات ابنائها ورجالها واطفالها ونسائها".
وانتقد محافظ كركوك الدكتور نجم الدين كريم المجتمع الدولي بالتأكيد انه لم يقم بواجبه الانساني حيال جريمة حلبجة ولم يقم بتعريفها كجريمة ضد الانسانية كما عرف هيروشيما وناكازاكي وهولوكوست، فأهالي حلبجة ونضالهم هو مفتاح بناء النظام السياسي الديمقراطي في العراق وتضحياتهم هي دين في رقابنا جميعا.. مطالبا الامم المتحدة بتعريف جريمة حلبجة كونها ابادة جماعية لانها تجسد كل معاني الظلم والجرم والابادة والقهر ضد الابرياء.
وابدى محافظ كركوك دعمه لادارة محافظة حلبجة واستعدادنا الدائم لدعمهم في ادارة محافظتهم.
واشار البيان الى "نحن واثقون ان لحلبجة الشهيدة تاريخ عريق ونضال مشرف فهي مدينة الابداع والشعر والشهداء ورمز للتضحيات لذا ستكون نموذج ينظر اليه الجميع، وطالب محافظ كركوك اهالي محافظة حلبجة للتكاتف والتعاون لخدمة مدينتهم.
واشار البيان الصادر عن المكتب الاعلامي لمحافظ كركوك ان للدكتور نجم الدين كريم شرف كبير اذ قام وبعد عام 1991على فضح جريمة حلبجة واستخدام السلاح الكيمياوي والابادة الجماعية في الولايات المتحدة وخاصة بالكونغرس وكشف حقيقة هذه الجريمة البشعة التي كانت الطريق نحو ازالة الظلم والدكتاتورية والابادة الجماعية عبر وثائق وتقارير ومؤتمرات وزيارات وندوات وحملات اعلامية واقناع المجتمع الدولي بضرورة بناء عراق ديمقراطي اتحادي.

تعليقات