وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوك‌و له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی دارایی كادیره ئه‌منییه‌كان، پارێزگاری كه‌ركوك نوسراوێكی ره‌سمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی 50%ی موچه وه‌كو ده‌رماڵه بۆ هێزه‌كانی سوپا‌و پۆلیسی عیراقی له پارێزگا نائارامه‌كان كه به ناوچه‌ی گه‌رم ناسراون.
هه‌وڵه‌كانی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له درێژه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دێت كه له‌پێناو به‌رقه‌راركردنی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه‌و خزمه‌تكردنی دانیشتوانی كه‌ركوك گرتویه‌تیه به‌ر، بۆیه هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه كه‌سیسته‌می ئه‌منی شاره‌كه به‌ڕێكوپێكی‌و بچێته‌ڕێوه‌و له‌رووی ئابووریشه‌وه به‌رزببێته‌وه.
نوسراوه‌كه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك هاوپێچ ده‌قی نوسراوی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵی له‌گه‌ڵدایه‌و داوای په‌له‌كه‌ردن له خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات‌و تێیدا هاتووه؛ پارێزگای كه‌ركوك وه‌ك زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق ناوچه‌یه‌كی گه‌رمه‌و بارودۆخی ئه‌منی جێگیرنییه، داواش ده‌كات دۆخی شاره‌كه ره‌چاوبگرن‌و ره‌زامه‌ندبن بۆ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی 50% بۆ ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن هاوشێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراقی.
له‌ماوه‌ی دووساڵی رابردوودا‌و دوای ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌رده‌گرێت، دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم هه‌وڵی به‌رده‌وامی هه‌بووه بۆ خزمه‌تكردنی شاری كه‌ركوك بێ جیاوازی ئاین‌و نه‌ته‌وه‌و مه‌زه‌هه‌ب، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان، له‌زۆربه‌ی بۆنه‌كاندا پشتیوانی خۆیان بۆ پارێزگار بخه‌نه‌ڕو و ستایشی هه‌وڵ‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی بكه‌ن.

تعليقات