رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 8/ 7 / 2013 دكتۆر نجم ا‌لدین عمر كریم پارێزگاری كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی خولی ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كانی كه‌ركوكی كرد به‌ئاماده‌بوونی جێگری پارێزگار .
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه پارێزگاری كه‌ركوك بیرۆزبایی نزیكبونه‌وه‌ی مانگى ره‌مه‌زانی كرد له هاوڵاتیان .
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی پلانی 2013 كرا , جه‌نابی پارێزگار فه‌رمانگه‌كانی راسپارد بۆ به‌دواداچونی كاری كۆمپانیاكان ودیاریكردنی كۆمپانیا كه‌مته‌رخه‌مه‌كان وسزادانیان وكاركردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان به باشترین شێوه .
وهه‌روه‌ها باس له دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با كرا له مانگی ره‌مه‌زان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام .
وله‌لایه‌كی تره‌وه كفتوگۆی پێشنیاری وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوان كرا له دروستكردنی یاریگای تۆپی پێى 30 هه‌زار هه‌نده‌ر وهۆلی داخراوی 10 هه‌زار هانده‌ر له كه‌ركوك وته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ پڕۆژه‌كه .
وئاماژه درا به به‌رهه‌می گه‌نم وچۆ كه گه‌یشتوه‌ته 315 هه‌زار طن وبه‌رزترین رێژه‌یه له ساڵانی پێشوو وئاماژه‌ی درا له 28/7 وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گه‌نم وچۆ كۆتایی دێت له سایلۆكانی كه‌ركوك به پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی بازرگانی .
جه‌نابی پارێزگار فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانیه‌كانی راسپارد بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاركی نێوان قه‌ازی دوبز وناحیه‌ی پردێ .

تعليقات