كتێبی ( قه‌یتول ژیانێكی بێ كۆتایی) كه له‌م
رۆژانه‌دا كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، له ئاماده‌كردنی محمه‌د قه‌یتولی یه كه‌خۆی
یه‌كێكه له‌و خانه‌وادانه‌ی سنووری گوندی قه‌یتولی ناوچه‌ی زه‌نگه‌نه كه به‌رشاڵاوی
ئه‌نفال كه‌وتووه. ئه‌و پاش هه‌وڵ‌و كۆششێكی زۆر توانیویه‌تی ژیاننامه‌ی ته‌واوی
شه‌هیدانی ئه‌نفالكراوی گوندی قه‌یتول كۆبكاته‌وه‌و له دوتوێی كتێبێكی 210 لاپه‌ڕه‌ییدا
له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر وێنه‌ی ئه‌و ئه‌نفالكراوه شه‌هیدانه بینووسێته‌وه.
ئه‌م كتێبه ده‌كرێت وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تایبه‌ت به
قوربانیانی ئه‌نفالكراوی سنووری ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م سوودی لێوه‌ربگرێت‌و ئه‌گه‌ر
قوربانیانی سه‌رجه‌م گونده‌كانی كوردستان به‌و ورده‌كارییه دیكۆمێنت بكرێن، ئه‌وا
ده‌توانرێت خزمه‌تێكی زیاتر به پرسی قوربانیانی ئه‌نفالكراو بكرێت.
شیاوی ئاماژه‌پێكردنه ئه‌م كتێبه له‌سه‌ر ئه‌ركی مه‌ڵبه‌ندی
رێكخستنی كه‌ركوك چاپكراوه‌و له چاپخانه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی له كه‌ركوك
چاپكراوه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره 1099
ی ساڵی 2013ی پێدراوه.

تعليقات